یۆڤانتۆس بڕیارى کۆتایى دا لەسەر داهاتووى دیبالا

وەرزش
  • 26-06-2021, 19:15
  • +A -A

    به‌دواداچون-اه‌ع


    یۆڤانتۆس دەیەوێت پارێزگارى لە پاولۆ دیبالا بکات و بەنیازە ئۆفەرێکى نوێى پێشکەش بکات بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى.
    ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکانى ئیتاڵیا ئاماژە بەوەدەکەن، یانەى یۆڤانتۆس بڕیارى کۆتایى لەسەر داهاتووى پاوڵۆ دیبالاى ئەرجەنتینى هێرشبەرى یانەکەى داوە، کە گرێبەستەکەى لە هاوینى 2022دا تەواودەبێت.
    ڕۆژنامەى لاگازێتا دیللۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، خانمە پیرەکە بڕیاریداوە پاریزگارى لە دیبالا بکات و دەیەوێت لەم هاوینەدا ئۆفەرێکى نوێى پێشکەشبکات.
    لاگازێتا ئاماژەى بەوەشکردووە، دیبالاش بڕیاریداوە بیانکۆنێرى بەجێنەهێڵێت، دواى ئەوەى ماسیملیانۆ ئەلیگرى گەڕاوەتەوە پۆستى ڕاهێنەرایەتى یانەکە.
    باسى لەوەشکردووە، یۆڤانتۆس کاتێکى نوێى دیاریکردووە بۆ دانیشت لەگەڵ دیبالا و پلانى هەیە بێجگە لە پاداشت موچەى ساڵانەکەى بۆ 10 ملیۆن یۆرۆ زیادبکات.