به‌ وێنه‌..نمایشى حه‌شدى شه‌عبى له‌ ساڵیادى دامه‌زراندنى

هەواڵ و وێنە
  • 26-06-2021, 13:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،نمایشى حه‌شدى شه‌عبى به‌بۆنه‌ى حه‌وت ساڵه‌ى دامه‌وراندنیه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد.
    هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ سه‌ربازگه‌ى شه‌هید ئه‌بو منته‌زه‌ر محه‌مه‌داوى به‌سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانیه‌وه‌ له‌ دیالى نمایشسَكى گه‌وره‌ى ئه‌نجامدا به‌ بۆنه‌ى حه‌وته‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنیه‌وه‌ دژى چه‌ته‌كانى داعش تیرۆرستى.
    پێگه‌ى فه‌رمى حه‌شدى شه‌عبى راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" به‌ ئاماده‌بوونى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان كه‌رنه‌ڤاڵى حه‌شدى شه‌عبى به‌بۆنه‌ى حه‌وته‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنیه‌وه‌ ده‌ستى پێ كرد.