وه‌زاره‌تى تەندروستی 6297 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرا

ناوخۆ
  • 23-06-2021, 16:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى تەندروستی و ژینگە،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،رایگه‌یاند 6297 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرا. 
    لە راگەیەندراوێکى وه‌زاره‌تى ناوبراو كه‌ ده‌ستى ئاژانسیى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 6297 تووشبووی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و 4034 تووشبووی دیکەی پەتاکەش چاکبوونەتەوە. 
    لەلایەکی دیکەوە 33 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی یەک رۆژدا 27 هەزار و 501 کەس ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان وەرگرتووە، بەمەش بەگشتی تائێستا 813 هەزارو 493 کەس ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.