وەزارەتی کۆچ 960 ئاوارە گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان له‌ مووسڵ و سه‌لاحه‌دین

ناوخۆ
  • 21-06-2021, 16:33
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی کۆچ  وکۆچبەران،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، رایگەیاند 960 ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ شارەکانی مووسڵ و سەلاحەدین. 
    ئیڤان فایق جابرو، وەزیری کۆج  وکۆچبەران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" کاروانێکی دیکەی ئاوارەکان بۆ ناوچە رەسەنەکانی خۆیان گەڕێندراونەتەوە کە بریتین لە 495 ئاوارە لە کەمپی جەدعە و 465 ئاوارە لە ناوجەی سامەڕا بۆ مووسڵ و سەلاحەدین". 
    باسی لەوەشکرد" کە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەی ئەمنی بە هاریکاریی هێزە ئەمنییەکان و حکومەتە خۆجێییەکان ئەنجامدراوە و بۆ ناوچە رەسەنەکانی خۆیان گەڕێندراونەتەوە". 
    جابرو ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنی خۆیان بەردەوام دەبێت".