لە جامى یۆرۆ ئەڵمانیا چوار گۆڵى لە هەڵبژاردەى پۆرتوگال تۆماركرد

وەرزش
  • 19-06-2021, 20:55
  • +A -A

    به‌دواداچون-اه‌ع

    لە جامى یۆرۆ، ئەڵمانیا بە ئەنجامێکى گەورە سەرکەوتنى بەسەر پورتوگالدا تۆمارکرد و یەکەم بردنەوەى لە پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا.
    لە جەولەى دووەمى کۆمەڵەى شەشەمى جامى نەتەوەکانى ئەوروپاى 2020، لە یارى لوتکەدا هەردوو هەڵبژاردەى ئەڵمانیا و پورتوگال ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
    ئەڵمانیا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەى بردەوە و گۆڵەکانیشى لە خولەکەکانى 35 و 39 و 51 و 60دا لەلایەن ڕۆبن دیاز و ڕافاێل گیریرۆ و کاى هاڤێرتز و ڕۆبن جۆسینسەوە تۆمارکرد، کە دوو گۆڵى یەکەم بەهەڵەى یاریزانانى پورتوگال تۆمارکران، دوو گۆڵەکەى پورتوگالیش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و دێگۆ جۆتا لە خولەکەکانى 15 و 67دا تۆماریانکرد.
    بەم ئەنجامەش، ئەڵمانیا یەکەم بردنەوەى لە پاڵەوانێتییەکەدا تۆمارکرد و بە سێ خاڵ لە پلەى سێیەمى کۆمەڵەکەیدایە، پورتوگالیش بە هەمان خاڵ و بە جیاوازى زۆرترین گۆڵکردن لە پلەى دووەمدایە، فەڕەنساش بە چوار خاڵ پێشەنگى کۆمەڵەکەى گرتووە.