بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕى 3.9 له‌ توركیا رویدا

جیهانی
  • 19-06-2021, 17:47
  • +A -A

    به‌دواداچون-اه‌ع

    پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ شاری ئیستانبوڵی توركیا بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ڕویدا و له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆر له‌هاوڵاتیانه‌وه‌ هه‌ستیپێكرا. 
    به‌شی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و فریاكه‌وتنی توركیا "ئافاد" له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ رایگه‌یاند:" بومه‌له‌رزه‌یه‌ك كاتژمێر 15:07 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، به‌گوڕی 3.9 پله‌ رێخته‌ر له‌ناوچه‌ی قارتاڵی ئیستانبوڵ رویداوه‌، له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆر له‌هاوڵاتیانی ئیستانبوڵ به‌تایبه‌ت به‌شی ئاسیای ئه‌و شاره‌وه‌ هه‌ستیپێكراوه‌".
    ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، بومه‌له‌رزه‌كه‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌لای به‌شێك له‌هاوڵاتیان دروستكردوه‌ و به‌شێكیشیان ماڵه‌كانیان جێهێشتوه‌ و چونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و مه‌ترسیان هه‌یه‌ كه‌ دوباره‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌گوڕی به‌هێزتر روبداته‌وه‌.
    عه‌لی یه‌رلی كایا پارێزگاری ئیستانبوڵ له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند" تیمه‌كانی په‌یوه‌ندیدار هیچ ڕاپۆرتێكیان له‌باره‌ی زیانه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ پێنه‌گه‌یشتوه‌".