ته‌له‌ڤزیۆنى فه‌رمى ئێران سه‌ركه‌وتنى ره‌ئیسى راگه‌یاند

جیهانی
  • 19-06-2021, 09:18
  • +A -A

    به‌دواداچون-اه‌ع


    ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران رایگه‌یاند، ئیبراهیم ره‌ئیسی له‌ هه‌ڵبژاردنی رۆژی هه‌ینی ئێران، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌سهێناوه‌ و 62%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌.
    بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکەی کە بەیانی ئەمڕۆ ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ئێران رایگەیاند، تا ئێستا ئیبراهیم رەئیسی 17.800.000  دەنگی بەدەستهێناوە و بە شێوەیەکی بەرچاو لەپێش کاندیدەکانی دیکەوەیە.
    هاوکات موحسین رەزایی 3.300.000 دەنگی بەدەستهێناوە
     و ئەمیر موحسین هاشمی 1.000000 
    هەروەها عەبدولناسر هیمەتی 2.400.000  دەنگی بەدەستهێناوە.