لەجامی یۆرۆ ئینگلتەرا و سکۆتلەندا بە بێ گۆڵ یه‌كسان بوون

وەرزش
  • 18-06-2021, 23:50
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

    لە کۆمەڵەی چوارەمی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یاریگای ویمبڵی بەرامبەر هەڵبژاردەی سکۆتلەندا یاری کرد.
    هەرچەندە ئینگلتەرا بە درێژایی هەردوو تایمی یاریەکە ئاستی لە سکۆتلەندا باشتربوو بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و یاریەکەیان بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.
    ئینگلتەرا خاوەنی چوار خاڵە و لە دووەمی کۆمەڵەی چوارەمدا دەبینرێت بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ چیکی پێشەنگ، سکۆتلەنداش یەک خاڵی هەیە و لە چوارەمی کۆمەڵەکەدایە.