هێرشێكى مووشه‌كى له‌حه‌ویجه‌ى كه‌ركوك له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبیه‌وه‌ شكستیپێهێنرا

ئەمنی
  • 18-06-2021, 17:44
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند،شكستیهێناوه‌ به‌هێڕشێكى مووشه‌كى له‌حه‌ویجه‌ى كه‌ركوك.
    ده‌سته‌ى حه‌شد له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"هێزێك له‌لیواى 56ى حه‌شدى شه‌عبى شكستیان به‌هێڕشێكى مووشه‌كى تیرۆرستى هێناوه‌ له‌شارۆچكه‌ى حه‌ویجه‌ى پارێزگاى كه‌ركوك".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ئه‌م پرۆسه‌ ئه‌منییه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كه‌وه‌ به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى هه‌واڵگیرى له‌باره‌ى بوونى كه‌لوپه‌لى پاشماوه‌ به‌جێماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌گوندى هه‌یازعییه‌ له‌شارۆچكه‌ى حه‌ویجه‌ جێبه‌جێكراوه‌ وله‌دواى پشكنین وبه‌دواداچوون ،مووشه‌كێكى دژه‌ قه‌ڵغان له‌نێو داغڵودانه‌كان دۆزرایه‌وه‌ كه‌بۆ هاوێشتن ئاماده‌كرابوو".