هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران دەستیپێکرد

جیهانی
  • 18-06-2021, 08:08
  • +A -A

    چاودێری_اەع
    ئەمڕۆ ١٣مین هەڵبژاردنی سەرکۆماریی ئێران بەڕێوەدەچێت و بنکەکانی دەنگدان لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ی بەیانییەوە کراونەتەوە و پڕۆسەی دەنگدان تا کاتژمێر ٢٤:٠٠ بەردەوام دەبێت و بە بڕیاری ناوەندی هەڵبژاردن دەتواندرێت ئەم ماوەیە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک درێژ بکرێتەوە.
    بەگوێرەی زانیارییەکانی ناوەندی هەڵبژاردنی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی ئێران، لەکۆی نزیکەی ٨٣ ملیۆن هاووڵاتی ئێرانی، ٢٩ ملیۆن و ٩٨٠ هەزار و ٣٨ دەنگدەر لە رەگەزی نێر و ٢٩ ملیۆن و ٣٣٠ هەزار و ٢٦٩ دەنگدەر لە رەگەزی مێ مافی چوونە سەر سندوقەکانی هەڵبژاردنیان هەیە کە ئەمەش دەکات ٥٩ ملیۆن و ٣١٠ هەزار و ٣٠٧ دەنگدەر.
    لە نیوەی ئەمشەویشەوە هەژمار کردنی دەنگەکان دەستپێدەکات و هەتا نیوەڕۆی سبەی ئەنجامەکان رادەگەیەندرێن.
    لە کۆی حەوت کاندید کە کێبڕکێیان لەسەر بەدەستهێنای پۆستی سەرکۆماری ئێران دەکرد عەلی رەزا زاکانی،سەعید جەلیلی و موحسین میهرعەلیزادە لە کێبڕکێکە کشانەوە.
    بەمشێوەیە رکابەرییەکە کەوتە نێوان فەرماندەی موحسین رەزایی، و ئەمیر حسێن قازیزادە هاشمی، ئیبراهیم رەئیس، عەبدولناسڕ هیمەتی.