ریال مه‌درید به‌فه‌رمى ڕۆیشتنی ڕامۆسی ڕاگەیاند

وەرزش
  • 16-06-2021, 22:43
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع

    بەفەرمی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕۆیشتنی سێرجیۆ ڕامۆسی کاپتنی یانەکەی ڕاگەیاند.
    دوای 16 ساڵ یاریکردن لە یانەکەدا، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕایگەیاند کۆتایی ئەم وەرزە کاپتنی یانەکەیان سێرجیۆ ڕامۆس ڕیزەکانی یانەکەیان جێدەهێڵێت.
    یانەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویکردەوە، سبەی پێنج شەممە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا سێرجیۆ ڕامۆس ڕۆیشتنی لە یانەکە بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرا دەکات و رێوره‌سمى رێزلێنان بۆ كاپتنه‌كه‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ ئاماده‌بونى فلۆره‌نتینۆ پێرێز سه‌رۆكى یانه‌كه‌.