كازمى ڕاسپارده‌یدا به‌پێشكه‌شكردنى هاریكارى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ بۆ یارییه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر ئێران

وەرزش
  • 14-06-2021, 19:57
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،عه‌دنان درجال وه‌زیر ووه‌رزشى لاوانى ڕاسپارد به‌به‌دواداچوونى ئاماده‌كارییه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بۆ یارییه‌كه‌ى ئێران.
    سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،وه‌زیرى وه‌رزش ولاوانى ڕاسپارد كه‌له‌ئێستادا له‌به‌حرێنه‌ به‌دواداچوونى ئاماده‌كارییه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بۆ یارییه‌كه‌ى ئێران بكات،وهه‌موو هاریكارییه‌ك پێشكه‌شى بكات".
    ستریچكۆ كاتانیتش ڕاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دووپاتیكرده‌وه‌،هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى ئاماده‌یی بۆ یارییه‌كه‌ى سبه‌ى سێشه‌ممه‌ به‌رامبه‌ر  ئێران له‌كۆتا یاری دوایین گه‌ڕى كۆمه‌ڵه‌ى سێیه‌م له‌خولى دووه‌مى پاڵاوتنه‌ هاوبه‌شه‌كانى موندیالى قه‌ته‌ر 2022 وكۆتاییه‌كانى جامى ئاسیا 2023.