ڤیدال به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌

وەرزش
  • 1-06-2021, 11:13
  • +A -A

    چاودێرى -اه‌ع

    بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا ئەرتورۆ ڤیدال بەشدارى یارییەکانى چیللى بەرامبەر ئەرجەنتین و بۆلیڤیا ناکات.
    یەکێتى تۆپى پێى چیللى ڕایگەیاند، ئەرتورۆ ڤیدالى یاریزانى هێڵى ناوەڕاستى هەڵبژاردەى وڵاتەکەی توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووە.
    یەکێتییەکە ئاماژەى بەوەکردووە، پشکنین بۆ ڤیدال کراوە دواى ئەوەى پلەى گەرمى زۆر بەرزبووەتەوە و بەمەش بەشدارى هەردوو یارى هەڵبژاردەکەى بەرامبەر ئەرجەنتین و بۆلیڤیا ناکات لە پاڵاوتنەکانى مۆندیالى 2022ى قەتەردا.
    ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر یەکێتى تۆپى پێى چیللى بڵاویکردبووەوە، کە ڤیدال توشى هەوکردنى لووەکانی بووە و نیشانەکانى لەگەڵ ڤایرۆسى کۆرۆنا یەکناگرنەوە.
    لاى خۆشیەوە ڤیدال توشبوونى بە کۆرۆنا ڕاگەیاندووە و دەڵێت "ئەم جارە لە یاریگادا لەگەڵتان نابم، بەڵام بەهەموو تواناى خۆمەوە پاڵپشتى لە هاوکارەکانم دەکەم، بەم زوانە چاکدەبمەوە بۆ پۆشینەوەى درێسى هەڵبژاردەکەم".