ئەرجەنتین لە میوانداریکردنى کۆپا ئەمریکا دوورخرایەوە

وەرزش
  • 31-05-2021, 08:48
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع
    یەکێتى تۆپى پێى ئەمریکاى باشور(کۆنمیبۆڵ)ڕایگەیاند، وڵاتى ئەرجەنتین میواندارى یارییەکانى کۆپا ئەمریکاى 2021 ناکات، ئەمەش گومانى لەسەر بەڕێوەچوونى جامەکە درووستکردووە، کە تەنیا 13 ڕۆژى ماوە دەستپێبکات.
    بڕیاربوو جامەکە لە 13ى حوزەیران بۆ 10ى تەموز بەهاوبەشى لە ئەرجەنتین و کۆڵۆمبیا بەڕێوەبچێت، بەڵام لە 20ى ئەم مانگە کۆڵۆمبیا لە میوانداریکردنى جامەکە دوورخرایەوە، بەهۆى کێشە سیاسى و تەندروستییەکانى وڵاتەکەوە، ئێستاش هەمان شت بەسەر ئەرجەنتیندا ڕویدا.
    کۆنمیبۆڵ هۆکارى دوورخستنەوەى ئەرجەنتینى ڕووننەکردووەتەوە، تەنیا هۆکارەکەى بەستووەتەوە بە دۆخى ئێستاوە، کە ڕێژەى تووشبوان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا بەرزبووەتەوە.
    ئاماژەى بەوەکردووە، خوێندنەوە بۆ داواکارى وڵاتەکانى تر دەکات لە بەڕێوەبردنى پاڵەوانێتییەکەدا، کە داواى میوانداریکردنیان کردووە و بەم نزیکانەش زانیارى زیاتر بڵاودەکەنەوە.