مانگى گه‌وره‌ له‌ ناوه‌ڕاستى ئاسمانى سیدنى ده‌رده‌كه‌وێت

هەمەڕەنگ
  • 26-05-2021, 19:45
  • +A -A

     چاودێرى-اه‌ع

    مانگ لە بەشێکی جیهان بە قەبارەیەکی گەورە دەبینرێت. دەگاتە نزیکترین خاڵ لە زەوییەوە، بەمەش بەو قەبارە پڕە و بە رەنگی سوور دەردەکەوێت. 
    ئەو مانگگیرانەی ئەمڕۆ روودەدات مانگگیرانێکی تەواوەتییە و دوو ساڵ لەمەوبەریش روویداوە،  مانگگیرانەکە لە بەشێکی جیهاندا دەبینرێت.
    لەکاتی ئەم جۆرە مانگی گیرانەدا، کاتێک مانگ تەواو پڕ بووە و بەهۆی بەرنەکەوتنی تیشکی خۆریشەوە، زۆر گەورە دەردەکەوێت زاناکان پێیدەڵێن سوپەر موون، ئەگەری هەیە ئەو دیاردەیە لە ساڵێکدا دوو جار رووبدات.
    ئەم مانگگیرانەی رۆژی چوارشەممە، وەک هەر مانگگیرانێکی ئاسایی نییە کە دەکرێت لەکاتی پڕبوونیدا رووبدات، بەڵکو ئەمجارە هیچ تیشکێکی خۆری بەرناکەوێت و لە هەمانکاتیشدا پڕە و گەیشتووەتە نزیکترین خاڵیش لە زەوییەوە، روودانی هەموو ئەمانە پێکەوە و ماوەی دوو ساڵە رووینەداوە.
    مانگگیرانەکە لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان دەبینرێت، رەنگە سوورەکەشی لە ئەمریکا، کەنەدا، مەکسیک، ئوسترالیا و بەشێکی ئەمریکای لاتین دەبینرێت، بەڵام لە ناوچەکانی ئاسیا تەنیا بەشێکی مانگگیرانەکە دەبینرێت.