رێکخراوی ھاریکاری ئیسلامی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر گه‌لى فه‌له‌ستینى ده‌كات

جیهانی
  • 16-05-2021, 15:55
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع

    رێکخراوی ھاریکاری ئیسلامی،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر گه‌لى فه‌له‌ستینى كرد.
    بۆ تاوتوێکردنی ئالۆزییەکانی ئیسرائیل و فەلەستین، کۆبونەوەی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ھاریکاری ئیسلامی دەستیپێکرد .
    کۆبونەوەکە لەسەر داوای سعودیە بەشێوەی ئۆنلاین بەرێوەدەچوو،وباس له‌وه‌كرا ئیسرائیل پێشێلکاری گەورە و مەترسیدار بەرامبەر فەلەستینیەکان ئەنجام دەدات و بە توندی ئیدانەی دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەک لەماڵی فەلەستینییەکانی کرد لە قودس لەلایەن ئیسرائیلیەکانەوە، داواشی کرد بە زوترین کات بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە رابگیرێت و کۆمەڵی نێودەوڵەتیش بە زوترین کات ھەڵوێستی ھەبێ و سنورێک بۆ پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل دابنێت.