لیستەر سیتی نازناوی جامی ئینگلتەرای بەدەستهێنا

وەرزش
  • 15-05-2021, 21:09
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

    لیستەر سیتی مێژووی بۆخۆی تۆمارکرد و بۆ جاری یەکەم لە مێژوویدا نازناوی جامی یەکێتی ئینگلتەرای بەدەستهێنا.
    لە یاریگای ویمبڵی بەناوبانگ  و لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا لیستەر سیتی بەرامبەر چێڵسی یاریکرد و یارییەکەى بە گۆڵێکی بێ وەڵام لێبردەوە.
    پاڵەوانی یارییەکەش یۆری تیلیمانس بوو کە لەخولەکی 63ی تایمی دووەم تاکە گۆڵی بردنەوەى لیستەری لە چێڵسی تۆمارکرد.
    بەو بردنەوەیەش لیستەر سیتی بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی جامی یەکیتی ئینگلتەراو چێڵسی بێبەش کرد لە بەدەستهێنانی نۆیەم نازناوەی جامەکە.