كازمى ڕاسپارده‌یدا به‌ناردنى لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌كردن بۆ زانینى ورده‌كارییه‌كانى ڕووداوه‌كه‌ى به‌سڕه‌

ئەمنی
  • 13-05-2021, 14:38
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، بڕیاریدا لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر روداوه‌كانی شه‌وی رابردوی پارێزگای به‌سره‌ ڕه‌وانه‌ى پارێزگاكه‌ بكرێت.
    شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منى له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێناوه‌ و ئاراسته‌ی كردون، بۆئه‌وه‌ی له‌ دۆخی روداوه‌كانی شه‌وی ڕابردوی كۆمه‌ڵگه‌ى قسوور له‌ پارێزگای به‌سره‌ بكۆڵنه‌وه‌ و تۆمه‌تباره‌كان ئاشكرابكه‌ن ،به‌ئامانجی گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی پێویسته‌ به‌رامبه‌ر به‌بكه‌رانی روداوه‌كه‌ی به‌سره‌ و راده‌ستكردنیان به‌دادگا.