وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌ستگیركردنى 6 له‌پاشماوه‌كانى داعش له‌ چوار پارێزگا راگه‌یاند

ئەمنی
  • 11-05-2021, 12:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى 6 له‌پاشماوه‌كانى داعش له‌ چوار پارێزگا راگه‌یاند.
    ره‌سوڵ له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" به‌پێى رێنماییه‌كانى فه‌رمانجه‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر به‌رده‌وامه‌ له‌ چالاكیه‌كانى ،له‌ میان ئۆپراسیۆنێكدا و به‌پێى زانیارى ورد توانرا 2 تیرۆرست له‌ ناوچه‌كانى ئه‌عزه‌میه‌ و حه‌ى جیهاد له‌ به‌غداى پایته‌خت ده‌ستگیربكه‌ن ".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد له‌ میان ئه‌ركێكى دیكه‌ش له‌ هه‌ردوو پارێزگاى دیاله‌ و سه‌لاحه‌دین دژه‌ تیرۆر 3 تیرۆرستى ترى ده‌ستگیركرد،پاڵه‌وانان ئۆپراسیۆنه‌كانیان به‌ده‌ستگیركردنى تیرۆرسیتێكیان له‌ ئه‌نبار كۆتایى پێهێنا".