ئه‌عره‌جى و مه‌سعود بارزانى تاوتوێى هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ فیدڕاڵیه‌كان ده‌كه‌ن

ئەمنی
  • 9-05-2021, 16:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   


    قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى و مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان لە کۆبوونەوەیاندا جەختیان لە ھاوئاھەنگی و کاری ھاوبەشی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی فیدراڵى بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان کراوەتەوە.
     
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌عره‌جى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،له‌ راگەیێندراوێکدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لەبارەی دیداری سەرۆک مەسعود بارزانی و قاسم ئەعرەجی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووەئه‌عره‌جى له‌ سه‌لاحه‌دین چاوى كه‌وت به‌ مه‌سعود بارزانى و لە دیدارەکەدا بارودۆخی مەیدانی ھێڵەکانی بەیەکگەیشتن و ھەڕەشەکانی تیرۆرستانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان تاوتوێ کران".
     
    شاندەکە پێکھاتوون لە فەریق روکن عەبدولئەمیر شەممەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش، حەمید شەتری، جێگری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و لیوا روکن سەعد نەعیم عەبدوڵڵا، بەرێوەبەری دەستەی پلاندانانی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش.
     
    بەپێی راگەیێندراوه‌كه‌ لە کۆبوونەوەکەدا نەھێشتنی کۆسپ و گرفتەکانی بەردەم ھاوئاھەنگیی نێوانیان بە پێویست دانراوە. هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و بارودۆخی شنگال تەوەرانی دیکەی ئەو دانیشتنە بوون.