تۆخێل ڕیکۆردێکی بۆخۆی تۆمارکرد

وەرزش
  • 6-05-2021, 09:19
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

    تۆماس تۆخێل ژمارەیەکی نوێی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بۆ خۆی تۆمارکرد.
    تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامارەکان بڵاویکردەوە، تۆخێلی ئەڵمانی ڕاهێنەری یانەى چێڵسی ئینگلیزی ژمارەیەکی نایابی لە چامپیۆنز لیگ بۆ خۆی تۆمارکرد و تاکە ڕاهێنەرە بتوانێت لەگەڵ دوو یانەى جیاوازدا بۆ دوو وەرز لەسەر یەک بگاتە یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ.
    ئۆپتا بڵاویکردەوە، تۆخێل وەرزی ڕابردوو لەو کاتەى ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان بوو توانی یانە فەڕەنسیەکە بگەیەنێتە یاری کۆتایی هەرچەندە بەرامبەر بایرن میونشن دۆڕا و نازناوەکەى لەدەستدا.
    تۆخێلی ئەڵمانی لە 26ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ ئەرکی ڕاهیێنەرایەتی چێڵسی لە جێگەى لامپارد وەرگرت و لە سێ مانگی ڕابردوودا جێ پەنجەى ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکە بە چێڵسیەوە دیارە بە جۆرێک بلوزی گەیاندە یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ کە وەرزی 2012وە لێی بێبشە و لەهەمان کاتیشدا لە پریمەر لیگ لە پلەى چوارەمدایە و گەیشتنی بە وەرزی داهاتووی یانە پاڵەوانەکان مسۆگەرکردووە.