چێڵسی بۆ یاری کۆتایی و ڕیاڵ مەدرید ماڵئاواییکرد

وەرزش
  • 5-05-2021, 23:54
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

    چێڵسی بردنەوەی بەسەر ڕیاڵ مەدرید بەدەستهێنا و گەیشتە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
    لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەیاریگای ستامفۆرد بریج میوانداری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی کرد.
    لەیاری چووندا هەردوو یانە یاریەکەیان بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی پێهێنابوو.
    لەم یاریەدا چێڵسی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی لە ڕیاڵ مەدرید بردەوە، گۆڵەکانیش تیمۆ وێرنێر و ماسۆن ماونت لەخولەکەکانی 27 و 85 تۆماریکرد.
    بەئەنجامی یاری چوون و گەڕانەوە، چێڵسی سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەستهێنا و لەو یاریەشدا بەرامبەر مانچستەر سیتی یاریدەکات.