بەشار ئەسەد لێبوردنی گشتی دەردەکات

جیهانی
  • 2-05-2021, 16:27
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع 

    سەرۆکی سوریا لێبوردنی گشتی لەوڵات راگەیاند بۆ هەمو ئەوانەی دەستگیرکراون، لەنێویشیاندا ئەوانەی تاوانیان ئەنجامداوە یان کردەوەی تیرۆرستییان کردوە.
    بەگوێرەی هەواڵه‌كان، ئەمڕۆ یەکشەممە کە چەند رۆژێکی ماوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە، بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا، بە فەرمانێکی سەرۆکایەتی لێبوردنی گشتی بۆ هەمو زیندانیانی وڵات دەرکردوە و سزاکانی دیکەشی کەمکردۆتەوە.
    بەگوێرەی زانیارییەکان، لێبوردنەکە ئەوانەش دەگرێتەوە کە تاوانیان ئەنجامداوە یان بەشداری کردەوەی تیرۆرستییان کردوە، لەهەمان کاتدا چەندین مەرجیشی تێدایە کە خەڵکانێکی دیکە ناگرێتەوە.
    پێشتر سەرۆکی سوریا چەندین لێبوردنی گشتی دەرکردوە، چڕوپڕترینیان لێبوردنی گشتی 2014 بو دوای هەڵبژاردنەوەی بۆ سێیەمین جار کە تاوانیارانی یاسایی و تیرۆریشی دەگرتەوە، دواتر ساڵی 2019 لێبوردنێکی گشتی دیکەی دەرکرد و تێیدا هەمو کەسێکی ئازاد کرد جگەلەوانەی "لەڕیزەکانی دوژمن چەکیان هەڵگرتوە."