یاری مانچستەر و لیڤەرپوڵ بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

وەرزش
  • 2-05-2021, 18:42
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع 

    بەفەرمی یاری نێوان مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوڵ بەهۆی ناڕەزایی هاندەرانەوە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
    بڕیاربوو ئەمڕۆ کاتژمێر 6 و 30 خولەک هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوڵ لە یاری لوتکەی هەفتەی 34 ی خولی ئینگلتەرا لەیاریگای ئۆلدترافۆرد ڕووبەڕووی یەکببنەوە.
    بەلام بەهۆی چوونە ناوەوەی هاندەرانی مانچستەر یونایتد بۆ ناو یاریگا و دەربڕینی ناڕەزایی دژی خاوەنی یانەکەیان کە خێزانی گلەیزەرن یارییەکە لە کاتی خۆیدا ئەنجامنەدرا.
    هاندەرانی شەیتانە سوورەکان داوای دەستلەکارکێشانەوەی خاوەنی یانەکەیان دەکان بەهۆی بڕیاری بەشداریکردن لە خولی سوپەری ئەوروپا و ڕێزنەگرتنی هاندەران.
    بڕیاربوو یاریەکە بۆ دوو کاتژمێر دوابخرێت و لە کاتژمێر 8 و 30 خولەک ئەنجامبدرێت بەلام بەهۆی بەردەوامی ناڕەزایەتییەکان، یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بەفەرمی یاریەکەی بۆ کاتێکی نادیار دواخست.