ئەیاکس ئەمستردام نازناوی خولی هۆڵەندای بەدەستهێنا

وەرزش
  • 2-05-2021, 18:11
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع 

    ئەیاکس ئەمستردام بە بردنەوە لە ئێمێن نازناوی ئەم وەرزەی خولی هۆڵەندای بەدەستهێنا.
    لە یارییەکانی هەفتەی 31 ی خولی هۆڵەندا، یانەی ئەیاکس ئەمستردامی هۆڵەندی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئێمێنی کرد.
    ئەیاکس لەم یاریەدا پێویستی بە بردنەوە بوو بۆ ئەوەی نازناوی ئەم وەرزە مسۆگەر بکات ە لە ئەنجامیشدا بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی لە ئێمێن بردەوە.
    گۆڵەکانیش گوارین تیمپیەر و سباستیان هێلەر و دیڤین رێنچ و داڤی کلاسین لەخولەکەکانی 10 و 61 و 66 و 74 تۆماریانکرد.
    بەم ئەنجامە، ئەیاکس ئەمستردام بۆ 35 مین جار لە مێژوویدا توانی نازناوی ئەم وەرزەی خولی هۆڵەندا بەدەستبهێنێت بە جیاوازی 11 نازناو لە پێش ئایندهۆڤنی دووەمەوە کە ئەمیان خاوەنی 24 نازناوە.