ئینتەرمیلان بوە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا

وەرزش
  • 2-05-2021, 18:01
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع 

    بەفەرمی یانەی ئینتەرمیلان نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا دوای یەکسانبوونی ئەتڵەنتا بەرامبەر ساسۆلۆ.
    لە یارییەکی هەفتەی 34 ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەتڵەنتای دووەمی ڕیزبەندی بووە میوانی یانەی ساسۆلۆ.
    یاریەکەشیان بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات، رۆبن گۆسینێس لە خولەکی 32 گۆڵێکی بۆ ئەتڵەنتا کرد و لە خولەکی 52 بێراردی گۆڵی یەکسانی بۆ ساسۆلۆ تۆمارکردەوە.
    بە سوود وەرگرتن لەم یەکسانبوونەی ئەتڵەنتا، یانەی ئینتەرمیلان بۆ 19 مین جار لە مێژوویدا توانی نازناوی خولی ئیتاڵیا بەدەستبهێنێت کە دواهەمین جار ساڵی 2010 بوو بەدەستیهێنابوو.