ئالابا وەرزی داهاتوو لە مەدریدە

وەرزش
  • 2-05-2021, 16:37
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع 

    ئالابا بە مووچەى ساڵانەى 12 ملیۆن یۆرۆ لە میونشنەوە دەچێتە مەدرید.
    ڕۆژنامەى مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، هەرچەندە  ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ ئالابا واژووی ڕێکەوتنی نەکردووە، بەڵام بەرگریکارە نەمساییەکە لەگەڵ بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید ڕێکەوتنی کردوە تا لە کۆتایی وەرزدا ئەلیانز ئەرینا بەرەو سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەجێبێڵێت.
    مۆندۆ ئاشکرایکرد، کارگێڕی بایرن میونشن و ڕیاڵ مەدرید کاتی ڕێکەوتنەکە دیاریدەکەن و ئالابا بە مووچەى ساڵانەى 12 ملیۆن یۆرۆ وەرزی داهاتوو درێسی ڕیاڵ مەدرید دەپۆشێت.
    هاتنی ئالابا بۆ پێکهاتەکەى زیدان پاڵنەرێکی باشە بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری تیپی شاهانە و پێشبینیش دەکریت لە گواستنەوەى هاوینەدا یاریزانی نوێ پەیوەندی بە مەدریدەوە بکەن دیارترینیان مباپێ و هالاندە.