به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،عێراق نێوه‌ندگیر نییه ولهڕووى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى كارده‌كات بۆ ڕه‌خساندنى هه‌لى گفتوگۆكردن بۆ پته‌وكردنى سه‌قامگیرى ناوچه‌كه،وهه‌روه‌ها ئاشكرایشكرد عێراق هه‌وڵده‌دات بۆ پته‌وكردنى بازاڕى هاوبه‌ش وتهواوكارى ئابوورى له‌ناوچه‌كه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌لێدوانێك به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"عێراق نێوه‌ندگیر نییه به‌ڵكو بنه‌ماى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى كارده‌كات له‌سه‌ر ڕه‌خساندنى هه‌لى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه بۆ پته‌وكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى".
وتیشى"سیاسه‌تى عێراق هاوسه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كات چونكه دۆسییه‌كانى ناوچه‌كه تێكه‌ڵبووه وڕهوشى هه‌رێمى پێویستى بهههوڵێكى زۆر هه‌یه بۆ به‌ستنه‌وه‌ى پردى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان وڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ڕێسایه‌كى هاوبه‌ش له‌ئاسایش وسه‌قامگیرى ووهرگرتنى ده‌رفه‌تى هاوبه‌ش وهه‌روه‌ها له‌ئێستا د‌رك بهئاڵنگارییهكانى په‌یوه‌ست به‌تیرۆر وپه‌تا ولێكهوتهكانى له‌سه‌ر ئابوورى ده‌درێت"،ڕوونیشیكرده‌وه"عێراق كارده‌كات بۆ پشتیوانیكردنى ده‌ستپێشخه‌رى ده‌سته‌جه‌مى له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه وپتهوكردنى بازاڕى هاوبه‌ش وتهواوكارى ئابوورى".
ئاماژه‌یشیدا"وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه پێیوایه گفتوگۆ وهه‌ماهه‌نگى له‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان دوو ڕێكارن بۆ نه‌هێشتنى بنچینه‌ى قه‌یرانه‌كان وڕووكردنه ئاڕاستهكان كه‌زیاتر په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان گه‌لانى ناوچه‌كه پته‌وتر ده‌كات".
ڕایشیگه‌یاند"ده‌ستپێشخه‌رى كارا له‌ئێستادا كارده‌كات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى عێراق بۆ پێشه‌نگى پرسه هه‌رێمایه‌تییه‌كان چونكه عێراق لاى هه‌موو لایه‌نه‌كان په‌سه‌ندكراوه".
بەوێنە: زریانێكی خۆڵبارین ئاسمانی بەغدای داپۆشیوە