وەزیری کارەبا و هاوتا ئێرانیەکەی تاوتوێی هەماهەنگی دەکەن لەبوارەکانی وزە و گاز

سیاسی / ئابوری
  • 2-05-2021, 08:40
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ماجد حەنتوش وەزیری کارەبا، لەگەڵ رەزا ئەردەکانیان وەزیری وزەی ئێران،  ھاوکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان لە بواری کارەبا و غاز تاوتوێ کرد.
    په‌یامنێرى ئاژانسی ھەواڵیی عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"ماجد حەنتوش وه‌زیرى كاره‌با به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته‌ ئێران".
    وتیشى"حه‌نتوش لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئێران لەگەڵ رەزا ئەردەکانیان هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی-دا کۆبووەتەوە،وھاوکارییە ھاوبەشەکانی نێوان بەغدا و تاران لە بواری کارەبا و غازدا، تاوتوێکراوە".