بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سەرۆك كۆمار،ئهمڕۆ شهممه،رایگەیاند، لە1ی ئایاردا رێز لەهەوڵ و تێکۆشانی کرێکاران و بنیاتنەرانی نیشتیمان دەگرن و باوەڕیانوایە بەدەستهێنانی مافی کرێکاران لەرێگەی چاکسازیی ئابوری، هەلی یەکسان، گەشەپێدانی کەرتی پیشەسازی و ئاوەدانکردنەوە دەستبەردەکرێت.
سەرۆک کۆمار لەپەیامێکدا کەلە پەڕەی تایبەتی خۆی لەتویتەر بڵاویکردوەتەوە وئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)بهدواداچوونى بۆ كردووه رایگەیاند، لەرۆژی جیهانی کرێکاراندا رێز لەهەوڵ و تێکۆشانی بنیاتنەرانی نیشتیمان دەگرین. بەدەستهێنانی مافەکانیان لەئەنجامدانی چاکسازیی ئابوری، بەدیهێنانی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەدا دەبینین.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دەستبەری مافی کرێکاران لەڕێگەی دابینکردنی هەلی کاری یەکسان و گەشەپێدانی کەرتەکانی بەرهەمهێنانی پیشەسازی، کشتوکاڵی، گەشتوگوزاری و خزمەتگوزارییەکانەوە دەستەبەسەر دەکرێت.
سەرۆک بەرهەم جەختی لەوەشكردوەتەوە، پشتنەبەستنی تەواو بەداهاتی نەوت گەرەنتی مافی عێراقییەکان بۆ ژیانێکی ئازادو سەربەرزانە دەکات.
بەوێنە: زریانێكی خۆڵبارین ئاسمانی بەغدای داپۆشیوە