دەسەڵاتى فڕۆکەوانى مەدەنی: هیچ گەشتێک بۆ گەڕانەوەى هاوڵاتیە گیرخواردووەکان لەهیندستان ئەنجام نادرێت

ناوخۆ
  • 29-04-2021, 10:59
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، رایگەیاند، هیچ گەشتێکی ئاسمانیی ناچاری بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی کە لە هیندستان گیریانخواردووە، ئەنجام نادرێت.


    جیهاد کازم وتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)رایگەیاند" بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ هیندستان بەهۆی هەڵکشانی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنایە لەو وڵاتەدا".


     جەختی لەوەشکردەوە کە" دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی پابەندە بە بڕیار و رێنماییەکانی لیژنەی تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی".


    كازم ئاشکرایشی کرد "کە تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی کە لە هیندستان گیریانخواردووە".