ڕیاڵ مەدرید و چێڵسی یەکسانبوون

وەرزش
  • 27-04-2021, 23:52
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

    لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕیاڵ مەدرید و چێڵسی بە گۆڵێک یەکسانبوون.
    لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ڕیاڵ مەدرید میوانداری یانەی چێڵسی کرد.
    لەخولەکی 14 کریستیان پۆلیسیچ گۆڵێکی بۆ چێڵسی کرد بەڵام لە خولەکی 29 کەریم بنزیمە گۆڵی یەکسانی بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆمارکردەوە و یاریەکەش بەیەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.
    یاری گەڕانەوە لە چوار شەممەی داهاتوو لەیاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە یانەی چێڵسی بەڕێوەدەچێت.