زێدان وخه‌فاجى ڕێوشوێنه‌كانى ڕێگریكردن له‌هاورده‌كردنى به‌رهه‌مه‌ نه‌ناسراو وقه‌ده‌غه‌كراوه‌كان تاوتوێده‌كه‌ن

ئابوری
  • 22-04-2021, 12:21
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دادوه‌ر فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ومحه‌مه‌د كه‌ریم خه‌فاجى وه‌زیرى كشتوكاڵى ڕێوشوێنه‌كانى ڕێگریكردن له‌هاورده‌ى به‌رهه‌مه‌ نه‌ناسراو وقه‌ده‌غه‌كراوه‌كانیان تاوتوێكرد.
    ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"زێدان وخه‌فاجى  ڕێوشوێنه‌كانى دادگایان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى ولایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ ڕێگریكردن له‌هاورده‌ى به‌رهه‌مه‌ نه‌ناسراوه‌كان كه‌ملكه‌چى پشكنینى ته‌ندروستى نه‌كراون وله‌هه‌مان كاتدا قه‌ده‌غه‌یه‌ هاورده‌بكرێن وئه‌گه‌رى گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى به‌په‌له‌ بۆ له‌ناوبردنى ئه‌م كاڵایانه‌ له‌و شوێنه‌ى ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێن تاوتوێكرد.