ئه‌عره‌جى:سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ ئیمارات باشترین نیشانه‌یه‌ بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات

سیاسی
  • 21-04-2021, 19:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، جه‌ختیكرده‌وه‌ سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئیمارات باشترین به‌ڵگه‌ییه‌ بۆ په‌یوه‌ندى توندى نێوان عێراق و ئیمارات.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌عره‌جى له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى ئه‌مڕۆ  له‌ نوسینگه‌ى تایبه‌تى خۆى پێشوازى كرد له‌ سالم زعابى باڵیۆزى ده‌وڵه‌تى ئیمارات "،له‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ردولا تاوتوێى په‌یوه‌ندى برایانه‌ى نێوان هه‌ردوو وڵات كرد و گفتوگۆ كرا له‌ باره‌ى دوا پێشهاته‌كانى ڕه‌وشى سیاسى و ئه‌منى له‌ ناوچه‌كه‌".