زێدان وخه‌فاجى چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌یاساییه‌كان له‌كاتى خۆپیشاندانه‌كانى زیقار تاوتوێده‌كه‌ن

سیاسی
  • 21-04-2021, 11:20
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى وئه‌حمه‌د خه‌فاجى پارێزگارى زیقار،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌یاساییه‌كان له‌كاتى خۆپیشاندانه‌كانى پارێزگاكه‌یان تاتوێكرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،پێشوازیكرد له‌ئه‌حمه‌د غه‌نى خه‌فاجى پارێزگارى زیقار".
    وتیشى"هه‌ردوولا ڕێوشوێنه‌كانى دادگایان تاوتوێكرد له‌چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌ یاساییه‌كان له‌كاتى روودانى خۆپیشاندانه‌كانى پارێزگاكه‌".