وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ 25ى نیسانى دیارى كرد بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى نیوه‌ى ساڵى تاقیكردنه‌وه‌ دواخراوه‌كان

ناوخۆ
  • 18-04-2021, 13:44
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،25ى نیسانى دیارى كرد بۆ ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ى نیوه‌ى ساڵ بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه‌ تاقیكردنه‌وه‌كانیان دواخستووه‌ ،ڕونیشیكرده‌وه‌ هیچ كاریگه‌ریه‌كى نابێت له‌ سه‌ر ده‌وامكردنى خوێندكاران.
    له‌ راگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌ت كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕۆژمێرى و تاقیكردنه‌وه‌كان گشتاندنێكى بڵاوكرده‌وه‌ سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان پابه‌ند ده‌كات له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان /جگه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان ،بۆ ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ى نیوه‌ى ساڵى ئه‌و خوێندكارانه‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانیان دواخستووه‌  بۆ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌، رێكه‌وتنى 25ى نیسانى تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 29ى نیسان كۆتایى دێت".