ئاسایشى نیشتمانى دوو بازرگانى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانى له‌به‌غدا ده‌ستگیركرد

ئەمنی
  • 17-04-2021, 12:24
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    تیمه‌كانى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى دوو بازرگانى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانیان له‌به‌غدا ده‌ستگیركرد.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌و دوو بازرگانه‌ى ده‌ستگیركراون زیاتر له‌(1)كێلو گرام مادده‌ى كریستاڵ،و4400 حپى هۆشبه‌ریان پێبووه‌ له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى به‌غداى پایته‌خت".
    ئاماژه‌یشیدا"وته‌كانى تاوانباران وه‌رگیراوه‌ دواى ئه‌وه‌ى دانیان به‌وه‌دانا بازرگانى به‌مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانیان كردووه‌ وله‌ناوچه‌كانى به‌غدا دابه‌شیان كردووه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"هه‌ردوو تاوانباره‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ماددانه‌ى ده‌ستیانبه‌سه‌رگیراوه‌ ڕه‌وانه‌ى لایه‌نى یاسایی كراون بۆ گرتنبه‌رى ڕێوشوێنى پێویست به‌رامبه‌ریان".