باڵیۆزى فاتیكان نامه‌یه‌كى ده‌ستنووس ڕاده‌ستى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ ده‌كات

سیاسی
  • 15-04-2021, 19:44
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،نامه‌یه‌كى ده‌ستنووس له‌باڵیۆزى فاتیكان پێگه‌یشت.
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ پێشوازى كرد له‌سه‌رۆكى ئه‌ساقیفه‌ مه‌تڕان متیا لیسكۆڤار باڵیۆزى فاتیكان".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"باڵیۆزى فاتیكان نامه‌یه‌كى ده‌ستنووسى ڕاده‌ستى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ كردووه‌ وتیایدا سوپاس وپێزانینى خۆى ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ كردووه‌ بۆ ئه‌ركه‌كانى له‌سه‌رخستنى سه‌ردانه‌كه‌ى قه‌داسه‌تى پاپا فره‌نسیس بۆ عێراق،وهه‌روه‌ها ئه‌ركى فراوانى حكومه‌تیش كه‌ڕۆڵى له‌م سه‌رخستنه‌ هه‌بووه‌"،ئاماژه‌یشیدا به‌"گرنگى ئه‌م سه‌ردانه‌ بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان كه‌ به‌گه‌رمى پێشوازیان له‌قه‌داستیان كرد به‌هه‌موو پێكهاته‌كانى موسڵمان ومه‌سیحى وپێكهاته‌كانى دیكه‌".
    لاى خۆیه‌وه‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ ئه‌ركى باڵیۆزخانه‌ى فاتیكان له‌عێراق به‌رزنرخاند وڕۆڵى گرنگى له‌ئاماده‌كارییه‌كانى سه‌ردانه‌كه‌،وتیشى"سه‌ردانه‌كه‌ى قه‌داسه‌تى پاپا فره‌نسیس په‌یامێكى پشتیوانى و قوڵى مرۆیی بوو".