گواردیۆلا: شەڕ لەسەر گشت نازناوەکان دەکەین

وەرزش
  • 15-04-2021, 08:17
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

    گواردیۆلا ستایشی یاریزانەکانی دەکات و هیوای خواست شەڕ لەسەر هەموو نازناوەکانیش بکەن.
    لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامە نوسیدا گواردیۆلای ڕاهێنەری مان سیتی ستایشی یاریزانەکانی کرد و هیوای خواست بە یەکەوە کار بکەن بۆ کۆکردنەوەى سەرجەم نازناوەکان لەم وەرزەدا.
    گواردیۆلا ئاشکراشیکرد، ئەوەى بەدەستهاتووە دەستکەوتێکی مێژوویی نیە و پێویستە بزانین لە داهاتوودا چیدەکەین ناکرێت ئەوەى لە هەشت مانگدا بە دەستهاتووە لە 90 خولەکدا لەدەستی بدەین.
    ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە ئاماژەى بەوەشدا، لەم وەرزە هەوڵی بەدەستهێنانی سەرجەم نازناوەکان دەدەین، لە پریمەر لیگ سێ بردنەوەمان پێویستە بۆ یەکلاکردنەوەى نازناوەکە و لە یانە پاڵەوانەکان وجامی یەکێتی ئینگلتەراش لە قۆناغی پێشکۆتایداین و لە جامی کاراباویش گەیشتوینەتە یاری کۆتایی.
    لە کۆتایی لێدوانەکەشی گواردیۆلا دووپاتیکردەوە، یاری داهاتوویان لە چامپیۆنز لیگ بەرامبەر پاریس یارییەکی گەورەو قورس دەبێت و پێویستە بە باشی خۆیانی بۆ ئامادە بکەن ونایانەوێت ئەوەى چەند مانگە کاری بۆ دەکەن لە بەرامبەر پاریس لە دەستی بدەن.