ئومێد خۆشناو:هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر هیچ زیانێكى نه‌بووه‌

ئەمنی
  • 14-04-2021, 22:26
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع 
    ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر،دووپاتیكرده‌وه‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر هیچ زیانێكى نه‌بووه‌.
    خۆشناو بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"هێڕشه‌ مووشه‌كییه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر هیچ زیانێكى گیانى وماددى نه‌بووه‌".
    پێشووتریش دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر کرا.
    ده‌زگاى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر کرا،به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ زانیارییه‌كى تر بخاته‌ڕوو.
    له‌م باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێرمان ڕایگه‌یاند،له‌دواى هێڕشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى هه‌رێم ڕێگاكانى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر داخستووه‌.