هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى:هیچ هێمایه‌ك نییه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى داعش

ئەمنی
  • 14-04-2021, 15:56
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-ئامینه‌ سه‌لامى
    و:سۆما جاف
    هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،هیچ هێمایه‌ك نییه‌ بۆ دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش.
    عه‌قید واین ماروتو وته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"تیرۆرستانى داعش له‌ڕووى هه‌رێمییه‌وه‌ شكستخواردوون به‌ڵام هێشتا ئاڵنگاریین".
    وتیشى"تیرۆرستانى داعش له‌ئێستادا كۆنترۆڵى 110.000كێلو مه‌ترى خاكه‌كان ناكه‌ن هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر 8ملیۆن كه‌س نه‌ماوه‌ ،واته‌ ڕووخاون به‌ڵام هێشتا ماون"،ئاماژه‌یشیدا"ئایدولۆجیاى ژه‌هراوى داعش هێشتا مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر جیهان".
    ڕایشیگه‌یاند"داعش هێشتا تواناكانى خۆى بۆ تۆقاندنى كۆمه‌ڵگاكان له‌عێراق وسوریا وچه‌ند شوێنێكى تر هه‌ڵگرتووه‌".وتیشى"هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌فشارخستنه‌سه‌ر پاشماوه‌كانى داعش بۆ ڕێگریكردن له‌دووباره‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان".
    ماروتو دووپاتیكرده‌وه‌"هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى هیچ هێمایه‌كى نه‌بینیوه‌ بۆ دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى داعش بۆ عێراق