زیدان: لە پێناو قۆناغی پیشکۆتایی دەجەنگین

وەرزش
  • 14-04-2021, 03:55
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

    زیدان ئاشکرایدەکات یارییەکی زەحمەت چاوەڕێیان دەکات و کەسایەیتی مەدرید لە یارییە گەورەکان دەردەکەوێت.
    لە کۆنفرانسیکی ڕۆژنامە نوسیدا زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید دووپاتیکردەوە، یارییەکی گەورە و قورس چاوەڕییان دەکات و وەک تیمێک ئامادەکارییان کردوە تا بە باشترین شێوە ڕووبەڕووی لیڤەرپوڵ ببنەوە.
    ڕاهێنەرە فەڕەنسیەکە ئاشکرایکرد، سەرجەم یاریزانەکانیان دوپاتیانکردووەتەوە بەهەمان ئاستی یاری چوون یاریدەکەن و تا دوا ساتەکان لە پێناو یانەکەیان دەجەنگێن و ئەو یەکگرتن و بڕوا بەخۆبوونەش گەورەیی و کەسایەتی ریاڵ مەدرید دەردەخات.
    سەبارەت بە پێکانی یاریزانەکانیان، زیدان ئاماژەیبەوەدا ئەم وەرزە بۆ ئەوان زەحمەت بوو بەهۆی پێکانی زۆرێک لە یاریزانەکانیان و ئاشکراشیکرد، ڤالڤیردی بە ڕیژەى لەسەدا سەد بۆ یاریکردن ئامادەیە
    لە کۆتایی کۆنفرانسە ڕۆژنامەنوسیەکەشدا زیدان نەیشاردەوە یارییەکی زەحمەت دەبێت و سوورن لەسەر ئەوەى لە قۆناغی پیشکۆتایی ئامادەبوونیان هەبێت.