حەلبوسی وزاری تاتوتوێى ئەو ئاڵنگاریانە ده‌كه‌ن کە رووبەرووی وڵات بونەتەوە

سیاسی
  • 13-04-2021, 23:11
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،له‌گه‌ڵ جەمال زاری ئەمینداری گشتی پرۆژەی نیشتمانی عێراقی،بارودۆخی سیاسی و ئەو ئاڵنگاریانەى رووبەرووی وڵات بونەتەوە تاوتوێكرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،پێشوازی کرد لە شێخ جەمال زاری ئەمینداری گشتی پرۆژەی نیشتمانی عێراقی،ولە میانی دیدارەکە گفتوگۆ سەباره‌ت بە بارودۆخی سیاسی و ئەو ئاڵنگاریانە کرا کە روبەروی وڵات بونەتەوە".
    وتیشى"له‌دیداره‌كه‌  جه‌ختکرایەوە لەسەر گرنگی بوونی دیدێکی هاوبەش لەلایەن هێزە سیاسیە نیشتمانییەکان و کارکرن لەسەر هاریکاری هاوبەش بۆ دیاریکردنی پێشیینه‌كانى قۆناغی داهاتوو.