ده‌ستگیركردنى بازرگانێكى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ به‌غدا

ئەمنی
  • 11-04-2021, 17:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ده‌ستگیركردنى بازرگانێكى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ به‌غدا راگه‌یاند، كه‌ 4 كیلۆ گرام مادده‌ى كریستاڵى هه‌ڵگرتبوو.


    له‌ راگه‌یاندراوێكى شانه‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" به‌پێى زانیارى وردى هه‌واڵگیرى ،مه‌فره‌زه‌كانى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى له‌ ئۆپراسیۆنێكدا و به‌پشت به‌ستن به‌ به‌ڵگه‌نامه‌ى دادوه‌رى ،توانرا بازرگانێكى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ به‌غدا ده‌ستگیر بكرێت".