زێدان و بارزانى تاوتوێى ڕۆڵى دادگا ده‌كه‌ن له‌ به‌ره‌وپێشچوونى كارى دادگاكانى كوردستان

سیاسی
  • 10-04-2021, 19:51
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی بالای دادوه‌ری و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،  تاوتوێى ڕۆڵى دادگایان كرد له‌ به‌ره‌وپێشچوونى كارى دادگاكانى هه‌رێمى كوردستان .


    به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" زه‌یدان پێشوازى له‌ بارزانى و شاندى یاوه‌رى كرد".
    له‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگی و پێویستیی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان دامه‌زاراوه‌ دادوه‌رییه‌كانی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستاندا كرده‌وه‌ و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دامه‌رزاوه‌ دادوه‌رییه‌كانیان تاوتوێكرد".