هێزه‌ ئاسمانیه‌كان پێگه‌كانى تیرۆرستان له‌ زنجیره‌ چیاكانى حه‌مرین خاپۆر ده‌كات

ئەمنی
  • 10-04-2021, 14:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    هێزى ئاسمانى عێراقى ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،پێگه‌یه‌كى تیرۆرستانى له‌ زنجیره‌ چیاى حه‌مرین خاپۆر كرد.
    له‌ راگه‌یاندراوێكى شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" به‌ فه‌رمانى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ،به‌پێى زانیارى هه‌واڵگیرى ورد،هێزى فڕۆكه‌وانى ئاسمانى له‌ میان فڕۆكه‌ى F_16 ى عێراقى گورزێكى ئاسمانى له‌ زنجیره‌ چیاكانى حه‌مرین ئه‌نجامدا له‌ میان كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى  دیاله‌،له‌ ئاكامدا پێگه‌یه‌كى تیرۆرستانى داعش خاپۆر كرا و تیرۆرستانى نێو ئه‌و پێگه‌یه‌ كوژران".