سەرۆك كۆمار پرسەنامەیەک ئاڕاستەی شاژن ئەلیزابێس دەکات

سیاسی
  • 9-04-2021, 19:27
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بەرھەم ساڵح  سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ هه‌ینى، بۆ کۆچی دوایی شازادە فلیپ،  پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی شاژن ئەلیزابێس شاژنی شانشینی بریتانیا و باكوری ئیرلەندا كرد .
    ئه‌مه‌ش ده‌قى پرسه‌نامه‌كه‌یه‌:-
     بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبو شازادە (فلیپ دۆقی ئەدەنبرە)مان پێگەیشت.
    ئەوەش هاتوە، بەوبۆنە خەمبارەوە سەرەخۆشی تایبەتی خۆم و گەلی عێراقتان پێڕادەگەیەنم، داواكارم لە پەروەردگاری مەزن شازادەی كۆچكردو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات، هەروەها ئومێدەوارم یەزدانی مەزن سەبوری بەڕێزتان و خانەوادەی شاهانە و كەسوكار و خۆشەویستانی شازادەی كۆچكردو بدات.