فراكسیۆنى یه‌كێتى پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌دا ئاشكرا ده‌كات

سیاسی
  • 9-04-2021, 18:37
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف


     فراکسیۆنى یەکێتى پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى گشتى عێراق ئاشکرا دەکات و ئاشکراى دەکات "ئەگەر هەرێم پابەندى ڕێکەوتنى بودجە نەبێت حکومەتى ناوەند پشکى هەرێم نانێرێت و ناشیەڵێت نەوت هەناردە بکات".  
    ڕێزان شێخ دلێر، پەرلەمانتار لەفراکسیۆنى یەکێتى لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگەیاند،پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى ئەمساڵدا دەگاتە نزیکەى 13.5% و دەشبێت ئەمجارە هەرێم پابەندى هەموو مادەکانى بودجەکە بێت کە ڕێککەوتنى لەسەر کراوه‌ و هەرێمیش وەکو پێشوو نەکات کە ڕێککەوتنەکە جێبەجێنەکات چونکە هیچ بەدەستناهێنێت بڕینى پشکى نەوتى هەرێم نەبێت لەلایەن حکومەتى فیدراڵەوە.  
    ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، ئێستا دەبێت حکومەتى هەرێم ڕۆژانە  250 هەزار بەرمیل نەوتى خاو و نیوه‌ى داهاتى ناوخۆ ڕادەست بکات بۆ ئەوەى پشکەکەى ڕەوانە بکرێت لەلایەن بەغداوە.