بەریتانیا کەمترین مردن بە کۆرۆنای لە ماوەی حەوت مانگدا تۆمارکرد

جیهانی
  • 3-04-2021, 21:49
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع
    وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، تەنیا ١٠ حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لەو وڵاتەدا تۆمارکراوە و ئەوەش بە کەمترین رێژە دادەنرێت لە ماوەی حەوت مانگی رابردوودا.
    ئاماژەی بەوەشدا، تەنیا ئەمڕۆ سێ هەزار و ٤٢٣ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و بەوەش کۆی توشبووان چوار ملیۆن کەسی تێپەڕاند، بەڵام جێگای خۆشحاڵییە رێژەی مردن بە ڤایرۆسەکە کەمبووەتەوە.
    لەبارەی پرۆسەی کوتانی هاوڵاتیانی وڵاتەکەیەوە، تەندروستی بەریتانیا دەڵێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٣١ ملیۆن کەس یەک ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنا و چوار ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەسیش ژەمی دووەمیان وەرگرتووە.
    لە کانونی دووەمی ساڵی رابردوودا، بەریتانیا ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوی تیادا بڵاوبووەوە و بەهۆیەوە کەرەنتینە و قەدەغەی هاتوچۆی توندی راگەیاند، دواتر ڤایرۆسە گۆڕاوەکە بە وڵاتانی دیکەشدا بڵاوبووەوە.