کۆبونەوەی وڵاتانی ئەندام لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران دەستیپێکرد

جیهانی
  • 2-04-2021, 13:00
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع

    کۆبونەوەی نوێنەرانی چین، فڕەنسا، ئەڵمانیا، روسیا و بریتانیا لەبارەی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنامەی ئەتۆمی ساڵی 2015 لەگەڵ لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفراسەوە دەستیپێکرد.
    بەپێی ماڵپەڕی روسیا تودەی، لە ئێستادا نوێنەرانی هەریەکە لە وڵاتانی چین، فڕەنسا، ئەڵمانیا، روسیا و بریتانیا کە واژۆیان لەسەر رێککەوتنە ئەتۆمەییەکەی ساڵی 2015ی ئێران کردوە لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفراسەوە لەکۆبونەوەکەدان، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رێککەوتنەکە و چۆنێتی جێبەجێکردنی و گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتننامەکە.
    لە کۆبونەوەکەدا هاوکات گفتوگۆ لەسەر "چۆنیەتی زیندوکردنەوە و جێبەجێکردنی دەقەکانی رێککەوتننامەکە دەکرێت لەلایەن سەرجەم لایەنەکان کە واژۆیان لەسەر رێککەوتنەکە کردوە" و کۆبونەوەکە ئەنریک مۆرا، بەنوێنەرایەتی جۆزێف بۆرێل، سەرۆکی سیاسیەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا سەرۆکایەتی دەکات.
    دوای راگەیاندنی وادەی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی وڵاتانی ئەندام لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران دوێنێ هەریەکە لە یەکێتی ئەوروپا و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازیان لێکرد و بە "ئەرێنی" ناویانبرد.